وتەبێژى کەتیبەیەکى سەربە حەشدى شەعبى لەبارەی تێوەگلانى هەرێم لە هێرشەکەى ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژى کەتیبەیەکى سەربە حەشدى شەعبى لەبارەی تێوەگلانى هەرێم لە هێرشەکەى ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" هەرێمى کوردستان بێبەرى ناکەن لە بۆردومانەکانى ئەم دواییەى ئەمریکا بۆ سەر حەشد".

 

کازم فەرتوسى، وتەبێژى کەتیبەکانى (سید الشهداء)ى سەربە حەشدى شەعبى لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" هێرشەکەی ئەمریکا لەناو خاکى سوریادا نەبووە وەک ئەمریکیەکان دەیڵێن، بەڵکو لەناو خاکى عێراقدا بووە، هەروەها ناشمانەوێت بە ئاڕاستەى تۆمەتبارکردنى هەرێمى کوردستان یاخود کەسانى دیکە بڕۆین، سەرەڕاى ئەوەى هەرێم بێبەرى ناکەین، بەڵام هیچ بەڵگەیەکمان نییە".  

 

ڕوونیشیکردەوە، بۆردوومانەکە پێویستى لێکدانەوەی زۆر نییە، چونکە واشنتۆن دانى بەوەدا ناوە کە زانیارى هەواڵگرى لەلایەنێکى عێڕاقیەوە وەرگرتووە، کە ئەوەش هاوکارى کردووە بۆ ئەنجامدانى هێرشە ئاسمانیەکەى.



PM:11:40:27/02/2021