شەپۆلێكی تری باران بارینی بەهارە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی دیکەی باران بارینی بەهارە ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەکات. 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، كە لەم هەفتەیە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. 

ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، کە ڕۆژانی (٣، ٤، ٥، ٩)ی ئازار شەپۆلێکی باران بارین سەرجەم شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات کەشێکی بەھاریانە ئەبێت لەسەرجەم ناوچەکاندا و ھەندێک ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزەی ئەبێت. 


ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە. 



AM:12:01:28/02/2021