وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشکرایدەکات" سبەی شەو پێنج ھەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان و عیراق".
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" سبەی شەوی دووشەممە كاروانی یەكەمی ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی دەگاتە ھەرێمی كوردستان و عێراق، كە بڕی ھەرێمی كوردستان لەو كاروانە پێنج ھەزار ڤاكسینە، لەگەڵ گەیشتنی ڤاكسینەكە پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە و دواتر بڕیار لەكاتی بەكارھێنانی دەدرێت".
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم وتیشی" به‌شێك له‌و ڤاكسینه بۆ كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی چین له‌هه‌ولێر به‌كارده‌هێندرێت".
سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی كڕینی ڤاكسینه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه و ناردنی پشكی هه‌رێم له‌و ڤاكسینه.
لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆناش وتی" زۆرینەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێستادا لە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنایە و ژمارەیەكی زۆریش لەوانەی دوێنێ لە دهۆك پشكنینیان بۆ كراوە هەڵگری جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە بوون".