هونەرمەندێکی گەورەی ناسراو کۆچی دوایی کرد



هونەرمەندی گەورەی میسرو عەرەب یوسف شەعبان کۆچی دوایی کرد.

 
میدیاکانی وڵاتی میسر بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ ی شوبات، یوسف شەعبان بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا ڤایرۆس لە قاهیرە کۆچی دوایی کرد.
یوسف شەعبان کە لە٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بە یەکێک لە هەرە ئەکتەر ناسراوەکانی عەرەب دادەنرێت کە زیاتر لە پەنجا ساڵە لە سەدان کاری شانۆگەری و فلم و دارامادا بەشداری کردووە.

 
ئەو هونەرمەندە بۆ دوو خوول لەساڵی ١٩٩٧ ەوە تا ٢٠٠٣ نەقیبی هونەرمەندانی میسر بووە.

 
یوسف شەعبان لە گەڕەکی شەبرا لە قاهیرە لە دایکبووە باوکی دیزاینەرێکی ناسراو بووە، هەرچەندە بەهرەیەکی گەورەی وێنەکێشانی تێدابووە، بەڵام لە ژێر فشاری خێزانەکەیاندا چۆتە کۆلیژی حەربی تا یاسا تەواو بکات، بەڵام لە تاقیکردنەوەدا خۆی دەخات، دواتر خێزانەکەی پێیدەزانن و دەیخنە کۆلیژی ماف لە زانکۆی عەین شەمس و لەوێ ژمارەیەک هونەرمەندی گەورەی ناسی وەک کەرەم متەوەع وچەندانی تر لەوێوە چووە پەیمانگای نواندنی باڵا لە ساڵی ١٩٦٢دا.

 
لە ساڵی ١٩٦٣ دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ لەیلا تاهیر خانمە هونەرمەندی گەورە پێکهێناوە دواتر جیابوونەتەوەو جارێکی تر ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.
لەساڵی ٢٠١٧ دا واز لە نواندن دێنێت دوای ئەوە زیاتر لە ٢٥٠ فلمدا بەشداری کردووە.

 
لەمەوە تێکەڵ بەهونەر دەبێت و لە سەدان کاری هونەری گەورەدا بەشداری دەکات و خاوەنی دەیان خەڵاتی میسری و عەرەبییە. 

 


PM:10:13:28/02/2021