سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و تاران به هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌زانێت و دەڵێت" لە هه‌موو لایه‌كه‌وه له ئێران ده‌ده‌ین".
بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیی ڕایگەیاند" ئەوە ڕوونە کە ئەو تەقینەوەیەی کەشتییەکەی ئیسرائیل کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕوویدا لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا و ئێمە وڵامدانەوەمان دەبێت".
ڕاشیگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادات تاران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات و هاوكاتیش له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه له ئێران ده‌ده‌ن".