لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی مەڵبەندێکی دیکە دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە، سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی لە مەڵبەندی پێنجی شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە باس لەوەکراوە، سبەینێ سێشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢١ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی سنووری مەڵبەندی پێنج دەستپێدەکات.

 

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت،  بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت". 



PM:04:03:01/03/2021