لە عێراق ٢٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٢٢ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٥٩٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٨٢٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٩٩ هەزار و ٨٨ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٤٢٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦٣٩ هەزارو ٦٣٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:06:45:01/03/2021