کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەبارەی پرۆسەی خوێندن و قەدەغەی هاتووچۆ دەرکرد.
جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ده‌وامی خوێندن له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناو قوتابخانه‌كان توندتر ده‌كرێن".
لەبارەی قەذەغەی هاتووچۆ جوتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد" کە قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت، بەڵام رێکارەکانی خۆپارێزی تووند دەکرێنەوە، لە رۆژانى پێنجشەممە و هەینى و شەممە هاتوچۆى نێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى دیکەى عێراق رادەگیرێت، هەروەها بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت و هەر شوێنێک رێنماییەکان پەسند نەکات دادەخرێت".
وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە مزگەوت و شوێنە ئاینیەكان به‌رێكاری خۆپاریزییه‌وه كراەوە دەبن، سەبارەت بە هاتنی پاسی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش سه‌ردانی هه‌رێم بكات، ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدات".
جەختیشکردەوە، ئەم رێکارانە تاوەکو ١٠ی ئازار دەبن و دواتر کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدرێت.