بریارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیاندرا
لەگەڵ پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا جۆرە گۆڕاوەکەی لە عێراق، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.
لە گرنگترین بڕیارەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا:
١.ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت و توشبوون لە هەڵکشاندا بێت، رێکارەکان توند دەکرێنەوە و ئەگەر زیاتر بوو ناوەندەکانی خوێندن دادەخرێن.
٢.لە ئێستادا خوێندن بە رێکاری توندترەوە بەردەوام دەبێت.
٣.رێکارەکان توند دەکرێنەوە لە سەرجەم دامودەزگاکاندا و پێویستە پابەندبوون بە بڕیارەکان زیاتر بێت.
٤.ئەم رێکارانە تاوەکو ١٠ی ئازار دەبن و دواتر کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت.
٥.ئەگەر خەڵک پابەند نەبوو رێکاری توندتر دەگیرێتەبەر.
٦.قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە شارەکانی هەرێمدا دەبێت و سەرجەم شوێنەگشتییەکان لە کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ ٦ی بەیانی دادەخرێن.
٧.هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و ناوەڕاست و خواروی عێراق لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەدا رادەگیرێت.
٨.ئەگەر دۆخەکە خراپتر ببێت ئەوا ناچار دەبن رێکاری دیکە بگرنەبەر کە زۆر هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.
دوو حەفتە جارێک لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێدەدەن لەسەر دۆخی تەندروستی و هاتوچۆ و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی شارەکانی هەرێم.
PM:07:51:01/03/2021