ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای سلێمانی وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری ھەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری شاری سلێمانی دەکاتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی دیوانی پەروەدە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەکان کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ کاتژمێر ١١:٠٠ سەردانیان بکەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١:٠٠ سەردانیان بکەن.



AM:10:06:03/03/2021