پەرلەمانتارێک: رون و رەوان یەکێتی نایەوێت یاسا سەروەر بێت

لە بارەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار، د. غالب محەمەدو ئاشکرا نەکردنی بکەرانییەوە، سەرکەوت شەمسەدین، دەڵێت " رون و رەوان یەکێتی نایەوێت یاسا سەروەر بێت".

 
لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی " سپی " سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت " بەرونی و بێ پەردە و شاردنەوە، هۆکاری ئاشکرانەکردنی ئەو گروپە تیرۆرستیەی هەوڵی تیرۆرکردنی د. غالب یانداوە لای یەکێتی ئاشکران و وەک رۆژی روناک دیارە کە یەکێتی ئەم دواخستن و بێدەنگی کردنەی بۆ شاردنەوە و ونکردنی ئەو گروپە.و ئەو حزبەی لە پشتی ئەم کارە تیرۆرستیەوەیە".


هەروەها دەڵێت " ئێمە زانیاری بێ شەک و بێ غموز و رونمان هەیە کە یەکێتی بە مەبەست و لەژێر فشاری سیاسی دەیەوێت خۆی لەم کەیسە دەرباز بکات".


ئەو پەرلەمانتارە لەسەر هۆکاری شاردنەوەی بکەرانی تاوانەکە، دەڵێت" شاردنەوەی هۆکار زۆرن بۆ ئەمکارەی یەکێتی، بەڵام ئایا ئەمە بەرەو کوێمان ئەبات؟ ئایا وادەزانن لە دوای ئەمروداوە ئیتر ئێوە بێ گرفت لێی دەر ئەچن؟ دڵنیابن کە دەرگای دۆزەخ بەروی خۆتانا دەکەنەوە، خۆش خەیاڵ مەبن کە غالب ئێستا (گۆڕان) وەک حزب موهتەم نیە پێی و نەک فشار ناکات، بەڵکو ئەوان سەرەتا مەعنەوییان غالبیان تیرۆرکرد و دۆزەکەی غالبیشیان فرۆشت، بەڵام هیچ شتێک لەوە ترسناک تر نییە کە ئەو کەمەمتمانەی بە هێزە ئەمنییەکان ماوە، ئیتر نەمێنێ، ئەو کات پرسەکە بەدەستی خۆمان چارەسەر دەکەین، ئێوەش دۆڕاو ئەبن تێیدا".

 


PM:02:21:03/03/2021