فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی کەرەنتنەو گەشتیاران روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی گەشتتەکانی و گەشتیاران و کەرەنتینەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو دەڵێن: گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن.


دەقی رونکردنەوەکە:  


ڕوونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل  


دوای بڵاوبوونەوەی هەوالی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەنالێکی راگەیاندندا:  


ئاگاداری گشت هاولاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆرانکارییەک بەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە.  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل  


PM:03:07:03/03/2021