لاهور شێخ جەنگی: حکومەتی هەرێم هەڕەشە دەکات ٣ ئەفسەر ئازاد بکرێت لەسەر هێرشکردنە سەر غالب محەمەد دەستگیرکراون

 
هاوسەرۆكی یەكێتی، لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت" حكومەتی هەرێم بە ئاشكراو بەهەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی سێ ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگری هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركراون".

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات کێ و چۆن، لەبارەی دۆسیەی بەدواداچوونی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد، لاهور شێخ جەنگی نووسیوویەتی" دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسە ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخونە بكرێت."


لاهور شێخ جەنگی  ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆیە سەرۆكی حكومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد.


هاوسەرۆکی یەکێتی لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت " هەر ئەو حكومەتەی كە لە كەیسی دەستگیركردنی (٥) چالاكوانەكەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەكان دەكرد كە دەستوەردان لە كاروباری دادگا نەكەن، كەچی هەمان حكومەت بە ئاشكرا و بە هەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركراون".

 


PM:05:17:03/03/2021