نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٦٨ دۆلارى تێپەڕاند.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلارو ٢٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٥ دۆلارو ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو.
گۆڕانكارییهكان له نرخی نهوت دوای ئهوه، لە مانگی ئازار و نیسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی