دووبارە نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لەسەر یەک نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٦٩ دۆلارى تێپەڕاند.
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلارو ٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٥ دۆلارو ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی زیاتر لەیەک ساڵی ڕابردوو. 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا لەسەرو ٦٨ دۆلار و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش لەسەرو ٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا. 



PM:06:54:05/03/2021