ئەمشەو هەینی ٥ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت نزیک بۆتەوە لە ٧٠ دۆلار.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٩ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی دوا داخستندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٤ سەنت بوو، لەمڕۆدا بە رێژەی ٣،٩٦% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٦ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو، لە مڕۆدا بەرێژەی ٣،٣٦% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.