بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" ئەمشەو ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم پەلە هەور بۆ نیمچە دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی تەم لە هەندێک و ناوچانەدا".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەو ڕاگەیەنراوەدا بڵاویكردۆتەوە، ئەمشەو ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم پەلە هەور بۆ نیمچە دەبێت و ئاسمانی ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت.
هەروەها هاتووە" هەر ئەمشەو ئاسمانی شارەكانی هەرێم تەم لەو ناوچانەی كە لە نەخشەكەدا دیارە لە كاتەكانی بەیانی زوودا پەیدا دەبێت" .
کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی بڵاوکردۆتەوە کە بەمشێوەیەیە:
سلێمانی 4.8 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوكان 2.4 ملم
كەلار 0.6 ملم
حاجی ئۆمەران 13.4 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 7.8 ملم
باتوفە 0.2 ملم
خانقین دڵۆپ دڵۆپ