ئەمڕۆ شەممە ٦ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوەوەو نزیک بۆتەوە لە ٧٠ دۆلار کە بەدرێژای زیاتر لە ساڵ و نیوێکە نەوت نرخی بەرزی لەم شێوەیەی تۆمار نەکردووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە ئێستادا بە ٦٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٦ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو. ئەمڕۆ نرخی نەوت بە رێژەی ٤،٢% بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٦ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا، ئەمڕۆ بە رێژەی ٣،٨١ % بەرزبۆتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەقازانجێکی زۆر دەشکێتەوە بۆ وڵاتانی ئۆپێک و ئپۆێک پلاس کە عێراقیش ئەندامە تیایدا، هەروەها سودێکی زۆری بۆ داهاتی هەرێم هەیە کە بەرێژەیەکی زۆر بۆ داهاتی پشتی پێدەبەستێت.