ئەمڕۆ شەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٨ی مارسی ٢٠٢١
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی ٣ی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی ١٩٩١. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.