بەرزترین ئامارى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا
بەرزترین ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار کەس تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەشت هه‌زارو ٢١٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٨٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٨١ هه‌زارو ٦٨٢ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٠ هه‌زار و ٥٩٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ملیۆنێك و ٤٣٥ هه‌زار و ٣٥٧ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
PM:04:51:06/03/2021