پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" سبەینێ یەکشەممە بازگەکانی پارێزگای هەولێر بە داخراوی دەمێننەوە لەگەڵ پارێزگای کەرکوک و موسڵدا".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەرونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە ئاماژەی بەوەکردوە" ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٧ی ٣ی ٢٠٢١، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێنەوە".
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کردوە، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن.