لەبارەی لێبڕینی مووچە روونكردنەوە دەدرێت

فەرماندەی یەکەکانی ٧٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت" ئەگەرچی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە چاککراوە و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، بەڵام زیادکردنی موچەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە دەسەڵاتی حکومەت دایە". 

 

ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا چاوڕەش فەرماندەی یەکەکانی ٧٠ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" پێشمەرگە کەمترین موچەی هەیە، دەزانین لە بارودۆخێکی سەختدان، بەڵام ئەوە لای حکومەتی هەرێمە کە چارەسەری بکات، نەک ئێمە، من لە هەموو کەس زیاتر حەزدەکەم، ١٠ دینار بۆ موچەی پێشمەرگە زیاد بکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هاوکاری هاوپەیمانان هەنگاو بە هەنگاو خەریکی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەن و تا ئێستاش چەندین لیوایان رێک و یەکخستووەتەوە. 



PM:01:30:07/03/2021