ئەمەریکا هەڕەشە لە میلیشیاکان دەکات



وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە بێدەنگ نابن و وەڵامی هێرشە موشەکیەکەی بنکەی ئاسمانی عەین لئەسەد دەدەنەوە، لە کات و شوێنی گونجاودا.


ئەمڕۆ یەک شەممە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی ABCی ئەمەریکی رایگەیاند " واشنتۆن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنەکانی بە ئامانجی دیاریکردنی ئەو لایەنەی بەرپرسە لە هێرشە موشەکیەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین لئەسەد کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێک".


ئاشکرای کرد کە ئەوان دەزانن کێ بەرپرسە، پەیامیان بۆ ئەوانەی کە هێرشی لەو جۆرە ئەنجام دەدەن ئەوەیە کە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، وتی"  گورز دەوەشێنین، ئەگەر بڕیاریماندا پێویستە ئەوە بکەین، بەڵام لەکات و شوێنێکدا کە خۆمان دیاری دەکەین". 


وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوا لەلایەننە عێراقیەکان دەکات کە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە خێراتر بکەن و بەغدا وەڵامی ئەو داواکارییانە بداتەوە و بەڵێنی شوێنکەوتنی بەرپرسانی ئەو دەستدرێژیە بدات.

  
دەربارەی ئەوەی کە ئایا وەڵامەکان نامەیەکی ئاشکرا دەبێت بۆ ئێران، ئۆستن وتی" بڕوامان وایە کە تاران توانای ئەوەی هەیە هەڵسەنگاندن بۆ چالاکیەکانی ئەمەریکا بکات لە وەڵامی ئەو گەشەسەندنانەی ڕودەدەن، پێویستە ئێرانیەکان ئەو هەنگاوانە بزانن کە ئەمەریکا دەینێت بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی کە دیراسەکراو و گونجاو دەبێت، هیواخوازین کارە دروستەکە بکەن".

 

هەفتەی رابردوو میلشیا شیعەکان هێرشیان کردە سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا.

 


PM:09:15:07/03/2021