ڕۆڵی گەورەی پێشمەرگەیەکی شەهیدی راپەڕین ئاشکرا دەکرێت تا ئێستا باس نەکراوە

پێشمەرگەی ( شەهید شێخ کەریمی باخی سەروو) کە فەرماندەی ڕەتڵی بازیانی پاریتیزانەکان بووەو بەبێ رەزامەندی سەرکردایەتی یەکێتی و لەپێش هەموانەوە دابەزیووەو لەدووەم رۆژی راپەڕینی سلێمانی لە ئەمنە سورەکە شەهید بووە کەچی تا ئێستا باس نەکراوە.


هاوار شێخ رەوف لە نووسینێکدا بە ناونیشانی " کەس باسێک لە پاڵەوانی ڕاپەڕین ناکات " کە بۆ ماڵپەڕێ " سپی " ناردووە، دەڵێت " سەیرم لێدێت یەکێتی بە قەدەر شەش حیزب دام و دەزگا و دامەزراوەی هەیە و سەدان کەس مووچەی موفت و زۆر لەسەر شەهید و شەهیدان  وەرئەگرن ، کەچی تەنها شەهیدێکی فەرماندەی ڕەتڵی پارتیزانی هەیە کە شەرەفی فریاکەوتن و بەشداری ڕاستەوخۆ و شەڕی بەو حیزبە بەخشی، لە یادی ڕاپەڕینا بە سەرە موقەستێکیش یادێکیان لەو پاڵەوانە ڕاستەقینەیە ی ڕاپەڕین نەکردەوە" .

 
هەروەها نووسیوویەتی" شەهید شێخ کەریمی باخی سەروو فەرماندەی ڕەتڵی بازیانی پاریتیزانەکان بوو ، دوای ئەوەی بەبێ فەرمان و ڕەزامەندی سەرکردایەتی بڕیار دەدات دابەزنە ناو شاری سلێمانی، ڕۆژی ٨/٣ دوای شەڕێکی قارەمانە لە ئەمنەکە شەهید دەبێت ".

 
دەقی نووسینەکەی لە لینکەوە بخوێنەرەوە..

 


AM:12:33:08/03/2021