ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

بڕیارە  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی دووەمی خولی بەهارە ئەنجامدەدات و تیایدا سێ پرس دەخرێتەڕوو، کە یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەبێت. 

لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت: 

 

یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی ١٩٩١. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

سێیەم: خوێندنەوەی یاداشتێك لەلایەن بەڕێز سەرۆكی لیژنەی (داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت) بەبۆنەی یادی (٨ی مارس) وەك رۆژی جیهانیی ئافرەتان.



AM:09:38:08/03/2021