ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له‌باره‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمانبه‌رانه‌وە دەرکردو ڕایدەگەیەنێت" ماوەی ٩٠ رۆژ مۆڵەت دەدرێت بەو كەسانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە ناتوانن دەوام بكەن تا پەیوەندی بە فەرمانگەكانیانەوە بكەن".
به‌پێی نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كه واژۆی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره تێیدا هاتووە، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و داخستنی ده‌روازه سنوریه‌كان و نه‌بونی هۆكاری گواستنه‌وه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دیكه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، هه‌ر جۆره مۆڵه‌تێكیان وه‌رگرتبێت و كۆتایی هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه ده‌یانگرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پێدانی ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له كاتی ده‌رچونی ئه‌و فه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه.
دووه‌م: ئه‌ژماركردنی ماوه‌ی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ت تاوه‌كو ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌یان به مۆڵه‌تی بێ موچه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌كار نه‌بوه‌وه له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌وا ئه‌وا به‌پێی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.