یوسف محەمەد لەبارەی ناڕەزاییەتی تورکیا و ئێران بەرامبەر بە پڕۆژەی پولێک کە لەكاتی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر كە وێنەی پاپاو نەخشەی كوردستانی گەورەی لەسەر بوو نمایشکرا، رایدەگەیەنێت" بزانن چەند بچوک و نزم سەریان نەویکرد بۆ ئەو هەموو بێڕێزییەی تورکیا و ناڕەزایی ئێران بۆ پڕۆژەی پولێک نواندیان".
د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسینێکدا بەناونیشانی (شێری ماڵەوە وڕێویی دەرەوە)، ڕایگەیاند" بزانن چەند بچوک ونزم سەریان نەوی کرد بۆ ئەو هەمو بێڕێزییەی تورکیا و ناڕەزایی ئێران بۆ پڕۆژەی پولێک نواندیان، بەڵام چەند بە لوتبەرزییەوە گەنجی کورد لەسەر کۆمێنت و بەدواداچونی رۆژنامەوانی توندی زیندان ئەکەن و، پەلاماری پەرلەمانتار و مامۆستا و رۆژنامەنوس و چالاکوانان دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە سیاسەتە چەوتەکانیان خۆیان لە "بەرامبەر ئەوانی تر سوک کرد"، گەلێکیشیان روبەڕوی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری کردەوە.