بەرزترین ئامارى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا
بەرزترین ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار کەس تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەشت هه‌زارو ٣٠٨ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٨٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٧٢٣ هه‌زارو ٤٧٠ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٦١ هه‌زار و ١٦ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ملیۆنێك و ٤٧١ هه‌زار و ١٧٩ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
AM:10:01:12/03/2021