ئەمڕۆ هەینی ١٢ ی ئازار لە یەکێک لە گوندەکانی شاری تکریت تەواوی ئەندامانی خێزانێک کە ٧ کەسبوون لەلایەن داعشەوە کوژران.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردۆتە سەر ئەو ماڵەی گوندی ئەلبور بە جلی سەربازیەوە بوون و ٧ ئەندامی خێزانێکیان بە ئافرەتەکانیشەوە کوشتووە.
تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە چەکدارەکانی داعشن، بەڵام شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکە لە کاری داعش دەچن.
میدیا عێراقییەکان ناوی کوژراو و بریندارەکانیش بڵاوکردۆتەوە کە ژن و مناڵیش لە نێویاندا هەیە.