كه‌شناسی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ڕەوشی كه‌شوهه‌وای‌ ئه‌مشه‌و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى باکور و ناوەڕاستى هەرێم نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، وە ئاسمانى ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتى باکورى هەرێم هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران تا درەنگانى شەو لەو ناوچانە وە پەیدابونى تەم مژ لە هەندێ ناوچە". 
 
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی پێنجوێن باریووە کە ٢٦.٦ ملم بووە.

AM:12:02:13/03/2021