" لیواكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمەرگە ڕۆژی دووشەممە سێ مووچە به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ وەردەگرێت "

بڕیاره‌ ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئازاری ٢٠٢١‌ لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سێ مووچه‌ بەسەر یەکەوە وه‌ربگرن.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"  رۆژی  دووشەممە ١٥ی ئازار سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت".

 

وتیشی" کە دواکەوتنی ئەو سێ موچەیە پەیوەندی بە هاوپەیمانانەوە هەیە کە تا ئێستا پارەکەیان نەخستبووە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە". 



PM:01:00:13/03/2021