پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کێشەکانی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان  بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ١٦ی مارسی ٢٠٢١

د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە چواری ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٦ی ٣ی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

به‌رنامه‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت: 

PM:01:30:14/03/2021