هەپەگە لەسەر تەقینەوەكەی سیدەكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە سیدەکان ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەوان هیچ پێوەندییەکیان بەو ڕووداوە نییە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لە سەر تەقینەوەكەی ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە لە سیدەكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە" ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، لە هەرێمی سیدەكان تەقینەوەیەك ڕوویدا، لەم تەقینەوەیەدا پێشمەرگەیەكی پارتی بووە قوربانی و یەكێكی دیكەش بریندرابوو، لەسەر ئەم ڕووداوە هەواڵ بڵاوكرایەوە، كەگوایە ئێمە بەبەرپرس نیشاندرا". 

ئەوەش هاتووە، ئەو ڕووداوە بە ئازارە لە گەرووی سنگانی سیدەكان لە هەرێمی خواكورك ڕوویدا، شوێنی ناوبراو لە سەردەمی سەددام-دا زۆر مینی تێدا چێندراوە، ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٠یش لەدژی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا هەندێك شوێنی مینی تێدا چێندراوە، هەم خەڵكی ناوچەكە و هەمیش كاربەدەستانی ناوچەیی پارتی، ئاگادار كراونەتەوە كە ئەو ناوچەیە شوێنێكی سەربازیی و مینڕێژكراوە و هۆشیاریی پێویست دراوە.

ئەوەشخراوەڕوو، كە ١٢ی ئەم مانگە سەرەڕای ئەوەی ئەوانەش زانراوە، هێزەكانی پارتی چوونەتە شوێنە مینڕێژكراوەكان و لە ئەنجامدا ئەم ڕووداوە بە ئازارە ڕوویداوە.

لە كۆتاییشدا هەپەگە جەختی لەوە كردووەتەوە، كە هیچ پەیوەندییەكی هێزەكانمان بەو ڕووداوەوە نییە و لەم تەقینەوەیەدا بەرپرس نیین.



PM:02:24:14/03/2021