فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی ئامێدی دەکات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتیای لە نزیک گوندی (سەرهەلێ و سگێرێ) لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد. 
 
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە، هاوکات تائێستا فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.



PM:04:03:14/03/2021