نوری مالکی چەند ئەفسەرێکی پایە بەرزی سووپا کە بەبەرپرس دەزانێت لە شکستی موسڵ لەسەر کار لایان دەبات، لەنێویاندا فەریق روکن مەهدی ئەلغەراوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵە کە کوردەو دەداتە دادگا و حکومەتی عێراق نازانن لەکوێیەو بۆ کوێ هەڵهاتووە.
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی فه‌ریق روكن مه‌هدی ئه‌لغه‌راوی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا و لیوا عه‌بدولڕه‌حمان حه‌نزه‌ڵی جێگری و عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌زاق سه‌رۆكی ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا له پۆسته‌كانیان لادەدات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا مالیكی بەسیفەتی سەرکردەی هێزە چەکدارەکان ده‌ڵێت "بڕیار درا رێوشوێنی یاسایی دژی عه‌میدروكن هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حیم عه‌بدولكه‌ریم فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سێی پیاده بگیرێته‌به‌ر و بدرێتە دادگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنیەوە بۆ شوێنێكی نادیار".