تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ نەخۆشێك بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ٤٧ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە ١١ تووشبووی نوێش داخڵکراون، جگە لەوەی ٨ چاوکبوونەوتە.

 

لە خشتەکەدا هاتووە ٩ کەس لە ژێر چاویذڕی چڕدان، هەروەها ٤ کەس لەژێر ئامێری  cpap دایە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە لەسەر ئاستی هەرێم تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە ‌هەڵکشاندایە.



AM:12:51:15/03/2021