کەرکوک.. لایەنگرانی حەشدی شەعبی رێگا دەگرن بارەگای پارتی لە کەرکوک بکرێتەوە

پێش نێوەرۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم بارەگا کۆنەکەی پارتی لە کەرکوک رێگایان نادەن ئەو بارەگایە بکرێتەوە.

 

ژمارەیەک خۆپیشاندەری شیعە لەسەر رێگای کەرکوک بۆ هەولێر و سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردو رایدەگەیەنن، رێگا نادەن بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەکە رادەستی ئەو حیزبە بکرێنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ ی ئازار ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەسەر رێگای کەرکوک بۆ هەولێر و سلێمانی گردبونەوە و رێگاکەیان داخست و خێمەیان هەڵدا و بە ئاشکرا رایدەگەیەنن ، کە رێگا نادەن بارەگاکانی پارتی لە پارێزگای کەرکوک رادەستی ئەو حزبە بکرێتەوە.


خۆپیشاندەران کە لایەنگری هێزە شیعەکانن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە نابێت بارەگاکانی پارتی رادەستی ئەو حزبە بکرێتەوە، تاوەکو چارەنوسی کەسوکاریان کە پێشتر لە پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، ئازادبکرێن.


داواش دەکەن، هەرچی زوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە کەسوکاریان کە ساڵانێکە دەستگیرکراون، چارەنوسیان چیە و ئازادیان بکەن.

 


PM:02:05:15/03/2021