سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی له وتاری هه‌فتانه‌یدا خۆشحاڵه به‌کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنی ماڵێ جه‌عفه‌ری و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کان، هاوکات وتیشی ئه‌وه‌ی روویدا " پیلانێکی هه‌رێمایه‌تی بوو، هێزی سیاسی ناوخۆیش هاریکاریکردن"( به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌و هێزه ناوخۆیانه کێن).
نوری مالکی له وتاری هه‌فتانه‌یدا که هه‌موو رۆژێکی 4 شه‌ممه پێشکه‌شی ده‌کات هێرشی توندی کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌و قه‌ته‌ر. له‌سه‌ر وه‌زعی ناوخۆش خۆشحال بوو به‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوێنێ ئێواره له‌ماڵی جه‌عفه‌ری سازکراو سه‌رکرده‌کانی هه‌موو کوتله سیاسییه‌کانیش به‌کوردیشه‌وه به‌شداریان تیادا کرد.
سه‌باره‌ت به هۆزه عه‌ره‌به‌کانیش داوای لێکردن که خۆیان بێ به‌ری بکه‌ن له‌داعش که به‌شێوه‌یه‌کی نا مرۆیی سه‌دان دیلی کوشتووه.
مالکی به‌ڵێنی دا که حکومه‌تی عێراق کۆنترۆڵی هه‌موو عێراق ده‌کاته‌وه، هاوکات خشۆشحاڵی خۆشی به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌ربڕی.
مالکی وتیشی " داعش 175 خوێندکاری سه‌ربازگه‌ی فرۆکه‌وانی کوشتووه".