ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه و رێكخراو و سه‌ندیكاكانی سه‌ر به مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی كۆبوه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە، هاوسەرۆکی یەکێتی باسی له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق كرد له ئێستادا و جه‌ختی له ڕۆڵ و پێگه‌ی كورد كرده‌وه له‌و نه‌خشه‌یه‌دا و وتیشی" ئه‌مه به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی ژیرانه و حه‌كیمانه ده‌بێت و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه سه‌نگ و قورسایی كورد له به‌غدا به‌هێز ده‌كه‌ین، چونكه به‌م شێوازی سیاسه‌تكردنه‌ی كه ئێستا له هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م تیایدا میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێت".
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به گرنگیی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد له‌سه‌ر بودجه و دوپاتیكرده‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان ته‌نیا بۆ بودجه نابێت، به‌ڵكو چه‌ندین كێشه‌ی ترمان هه‌یه له‌سه‌رویانه‌وه كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانه، كه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی په‌نابردنه به‌ر ده‌ستور و خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی كرد له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و ڕایگه‌یاند" ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی میلله‌ته‌كه‌مان و ڕزگاركردنیانه له برسێتی و دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران".
له باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زییه‌وه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له هه‌مو پارێزگاكانی هه‌رێم جێبه‌جێبكرێت نه‌ك ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی، چونكه لامه‌ركه‌زی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌هێز ده‌كات و یه‌كسانی و هاوسه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاكان دروستده‌كات، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به هاوڵاتییانی هه‌رێم ده‌كرێت هه‌ر بۆیه سورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه كه مه‌رجی مانه‌وه‌مانه له‌م كابینه‌یه‌دا.