چەند ڕێنمایەکی گرنگ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌تپارێزێت



فیدراسیۆنی شەکرەی نێو دەوڵەتی كۆمه‌ڵێك ڕێنمای تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره.
دكتۆر یوسف پسپۆڕی شەکرەو غودەو ھۆڕمۆنەکان دەڵێت" ئاو بخۆوە لەجیاتی گوشراوی میوەو خواردنەوە شیرینەکان و سۆدە".
ئەوەش دەڵێت "  ڕۆژانە لایەنی کەم بە قەد سێ سێو میوە ی جۆر بەجۆر بخۆ، هەروەها لایەنی کەم بە قەد سێ تەماتە سەوزەی جۆر بەجۆر بخۆ کە گەڵا سەوزی تیا بێت.
ئەو پزیشکە دەڵێت " لە نێوانی ژەمەکان ئەگەر برسیت بو ماست، چەرەز یان میوە بخۆ.
باس لەوەش دەکات، واز لە خواردنەوە کحولیەکان بێنە.
ئەوەش هاتووە " گۆشتی سپی و سروشتی بخۆ، نەک سورە گۆشت یان قوتوبەند".
رۆنە کەرەی فستەق بەکار بێنە وەکو چەوری و کرێم.
ئارردی پڕ کەپەک، بۆر، جۆ ،لەگەڵ برنجی بەتوێکڵەوە وەکو دانەوێڵەو نان بەکار بێنە.
ئەو دکتۆرە ئەوەش دەخاتەرووو، زەیتی زەیتون، زەیتی گوڵەبەڕۆژە, دار خورما و کەتان..بەکار بێنە لە جیاتی ڕۆنی گیانەوەرو ڕۆنی پەیت.



PM:10:13:15/03/2021