ناسر ھەرکی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "یوسف کیلابی بێ رێزی بەرامبەر بە سیمبولەکانی هەرێم کرد، ئێمەش بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەین بێ رێزی بەرامبەر سیمبولەکانی کوردستان بکرێت."
ناسر هەرکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لەبارەی شەڕەکەی ئەمشەوی لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقدا بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، "یوسف کیلابی بێ رێزی بەرامبەر بە سیمبولەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەین بێ رێزی بەرامبەر سیمبولەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت."
نه‌هرۆ قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووە، "یوسف كیلابی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا باسی له‌وه‌كردووه كه به‌هۆی كورده‌وه پرۆژه‌یاسای بودجه دواكه‌وتووه و ده‌بێت په‌له بكرێت له تێپه‌ڕاندنی و ئه‌و پهرلەمانتاره ده‌بێ داوای لێبووردنیش بكات له‌و قسانه‌ی كه كردوویه‌تی."
نه‌هرۆ قادر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ی كورد وه‌ڵاممان دایه‌وه و بۆمان روونكردنه‌وه ته‌نها كورد هۆكاری تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه نه‌بووه، به‌ڵكو ناوخۆی شیعه‌كانیش هۆكاره بۆ رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاساكه".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو "ئێمه ئاماده‌ین بۆ رێككه‌وتن شیعه‌كان بۆ خۆیان كێشه‌یان هه‌یه هه‌ر رۆژه و بریارێک ده‌ده‌ن و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان بێ رێزی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ی كرد ئێمه‌ش وهڵاماندانهوه و ئه‌و بێ رێزییهمان قبوڵ نه‌كرد."
ئەمشەو، شەڕە بۆکس لە نێوان یوسف کلابی و ناسڕ هەرکی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراقدا دروستبوو.