وێنە.. مەراسیمی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ مەراسیمی یادکردنەوەی ٣٣ ساڵەی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە کۆبوونەوەی خەڵک لە بەردەم پەیکەری عومەری خاوەر دەستیپێکرد.

بڕیاریشە دواتر خەڵکەکە بە رێپێوان بچن و تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دابنێن، لە مەراسیمەکە جگە لە کەسوکاری شەهیدان بەرپرسی حکومی و حزبی و خەڵکی هەڵەبجە بەشدارن، پاشان لەسەر مەزارەکە کۆمەڵێک وتار پێشکەش دەکرێت.

ئه‌مڕۆ ٣٣ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ تێپه‌رده‌بێت و ساڵانه‌ لەم ڕۆژەدا یادی ئه‌و تاوانه‌ ده‌كرێته‌وه‌. 


AM:09:32:16/03/2021