بارگرژی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دروستدەبێت

لە دانیشتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان هەریەک لە پەرلەمانتارێکی گۆڕان و یەکێتی گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.

لە ڕاگەیەنراوێكی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی شیرین ئەمین پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی ئەم وێنەیەی فرۆکەوانە دەربازبووەکەی کیمابارانی هەڵەبجەم بەرز کردەوە لە ناو هۆڵی پەرلەمان ئێستا ناهێڵن داخلی هۆڵی پەرلەمان ببم لە لایەن پۆلیسەکانەوە ڕێگریم لێ دەكرێت".

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وەڵامی پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕانی دایەوە، کە بەھۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی درووست بوو، دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبونەوەکەی پەرلەمان دواخرا.

دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەتكراوە بە ١٦ی ئازار ساڵڕۆژی كیمیارابانی هەڵەبجە و كێشە و كەموكوڕییەكانی ئەوشارە. 


PM:04:42:16/03/2021