رێوشوێنی بە پارێزگارکردنی هەڵەبجە بە ئەنجام دەگەیەنرێت

ئەمشەو ١٦ ی ئازار پەرلەمانی عیراق بە کۆی دەنگ  حکومەتی ناوەندی پابەند کرد رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەساڵی ٢٠١٤ ەوە حکومەتی عێراق بڕیاربوون بە پارێزگای هەڵبجەی دەرکردووە، بەڵام بە درێژای ئەو ساڵانە هیچ شتێکی بۆ نەکراوە.

ئەمرۆ ٣٣ ساڵ تێپەردەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کە لە ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی پێشووی عیراقەوە بۆردومان کرا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 5 هەزار هاوڵاتی لە ژن و مناڵ و پیر و گەنجی شارەکە، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ١١٦ بەرکەوتەی کیمیاوی گیانیان لە دەستداوەو ١٤٢ منداڵ تا ئێستا بێ سەروشوێنن و بەهەزارانیش بەرکەوتەیان لە دۆخی خراپی تەندروستیدا ژیان بەسەر دەبەن.



PM:10:07:16/03/2021