تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێردا کەس بەکۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانی لە دەستنەداوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی ئەو نەخۆشانەی ماوونەتەوە ژمارەیان ٤٧ نەخۆشە، لەوانەش ١٤ داخڵبووی نوێ تۆمار کراوە، لەگەڵ ١٤ دەرچوون.
تەندروستی سلێمانی لە راگەیاندنەکەیەدا ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ٩ تووشبوو لە ژێڕ چاودێری چڕدان، هەروەها ٤ تووشبووش لە ژێر چاودێری ئامێری cpap دان.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە کە هیچ تووشبوویەک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.
PM:11:42:16/03/2021