ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٥ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زارو ٨٠٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٦٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٧٧١ هه‌زارو ١١٥ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٦١ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە.