سەرۆکی تانزانیا لە ئەفریقای رۆژهەڵات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

سەرۆکی تانزانیا لە ئەفریقای رۆژهەڵات بەهۆی تووشبوونی بە پەتایی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سامیە حەسەن جێگری سەرۆكی تەنزانیا لە كیشوەری ئەفریقیا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" (جۆن ماگۆفۆلی) سەرۆكی وڵاتەكەی لەتەمەنی ٦١ ساڵی بەهۆی تووش بوونی بە پەتای كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد".

دوێنێ توندۆ لیسۆ، رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تانزانیا رایگەیاندبوو" سەرۆكی تەنزانیا لەڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتییەوە گواسترایەوە بۆ وڵاتی كینیاو دواتر بۆ نەخۆشخانەیەكی هیندستان، بەڵام بارودۆخی تەندروستی ناجێگیربووەو لە حاڵەتی بێهۆشیدا بووە".

جۆن ماگۆفۆلی سەرۆکی کۆچکردو لە ساڵی ١٩٥٩ لە دایکبووە، لە زانکۆی دار سالام کیمیا و بیرکاری خوێندووە، لە ساڵی ٢٠١٥، بۆ یەکەمجار وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا.


AM:09:52:18/03/2021