نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بەهاکەی بەرزە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٥ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ٩٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ٨٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٥٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٨٠٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٦٦ هەزار دینارە.


AM:10:10:18/03/2021