تەقە لە بارەگای پارتی لە هەڵەبجە دەکرێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١ ی لە هەڵەبجە تەقە لە بارەگای لقی ١٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.

بەرپرسی لقی ١٢ بەسام عەلی بە میدیاکانی حیزبەکەی راگەیاند لە دوو شوێنی جیاوازەوە تەقە لە بارەگەکەیان کراوە، کە یەکێکیان لە رێگای ئۆتۆمبیلەوە بووە، یەکێکی تریشیان لە رێگای ماتۆڕسوارەوە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە.

بەرپرسی لقی ١٢ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمە چەندان جار هێرشدەکرێتە سەر بارەگاکانیان، بەلآم بۆ یەک جاریش تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.

ئەو نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر هێزەکانی پۆلیس ئەگەر نەتوانن ئەمجارە تەقەکەرەکان بدۆزنەوە.

هێرشەکە کە چەند گوولەیەکی بەر بارەگاکە کەوتووە هیچ زیانێکی گیانی بە داوە نەبووە. 



AM:08:56:19/03/2021