نەوتی هەرێم بە فەرمی فرۆشرا
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان: بەغداد كڕیارەكانی ترساندوە

وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكانی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، وەجبەی‌ هەناردەكراوی‌ نەوتی هەرێم كە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بوە، بە سەلامەتی گەشتوەتە دەست كڕیارەكانی.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەسەر ماڵپەڕی رەسمی‌ حكومەت بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكانی‌ هەرێم فرۆشتنی نەوتەكە بە "دەستكەوتی مێژویی" دەداتە قەڵەم‌و ئاماژە بەوەشدەكات كە سێ هەفتەیە لەلایەن بەغداوە ترساندن‌و دەستوەردان دژ بە خاوەن كەشتیەكان‌و كڕیاران هەبوە بۆ رێگرتن لە فرۆشتنی ئەو نەوتە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو كە كەشتی‌ نەوت هەڵگری‌ سێیەم‌و چوارەم ئێستا لە بەندەری‌ جەیهانن بۆ باركردنی‌ نەوتی هەرێم‌و گەیاندنی بە كڕیارانی‌ دیكە.



AM:10:15:21/06/2014